Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 16:45

سه‌رۆکی حکومه‌ت: پێشوازی له‌ هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانان ده‌که‌م  کە بە کۆی دەنگ سەرکۆنەی هێرشی ئەم دواییەی هەولێریان کرد

کوردستان TV
100%

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند: پێشوازی لە هەڵوێستی دۆست و هاوبەشانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم کە بە کۆی دەنگ سەرکۆنەی هێرشی ئەم دواییەی هەولێریان کرد

ڕاشیگه‌یاند:  ئێمه‌ ئامانجی هاوبه‌شمان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی هەموو خەڵکی عێراق و سەرکەوتنە لە شەڕی دژ بە داعش .

ئه‌و تویته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاوپه‌یمانان ڕاگه‌ێندراوێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ڕایانگه‌یاند كه‌ به‌ توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ 14ی نیسانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.