Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:56

که‌لار.. دیوار بەسەر منداڵێکدا دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند:  نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەگەڕەکی کەلاری کۆنەوە تەرمی منداڵێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنەوە گیانی لەدەستدابوو.

ڕاشیگه‌یاند: بەوتەی باوکی منداڵەکە لەماڵی خۆیان دیوار بەسەرمنداڵەکەیدا کەوتوە بە ناوی (بارین اکبر حسین ) لەدایکبووی 2016 و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە .

مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان 2021\4\16

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.