Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:51

نه‌وزاد هادی: لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆکن که‌ ده‌بێت کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم کۆتایی پێ بێت

کوردستان TV
#7
100%

راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ریگه‌یاند: جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستوور هۆكار بووه‌ بۆ چاره‌سه‌رنه‌‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
 
نه‌وزاد هادی، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی كاتژمێر بیستی كوردستان تی ڤی، كه‌ هه‌ڤاڵ نه‌ورۆز، به‌رنامه‌كه‌ پێشكه‌ش ده‌كات، رایگه‌یاند: به‌غدا به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه‌ نابینێ و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی ناسه‌قامگیری بۆ عێراق.

نه‌وزاد هادی گوتیشی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ ده‌بێت كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێ بێت.

ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ئه‌ندامی شاندی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ‌ به‌غدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستوور هۆكار بووه‌ بۆ چاره‌سه‌رنه‌‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

بۆ بینینی ده‌قی دیمانه‌ی راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ كلیك بكه‌:


https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/1933001536859683/

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.