واین مارۆتۆ گوتەبێژ بە ناوی هێزەكانی هاوپەیمانان ڕایگه‌یاند: ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و سووریا و تەواوی جیهان.
مارۆتۆ له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كە گرووپە چه‌كدارییه‌كانی داعش تێك‌شكاون و ئه‌و هێزه‌ی جارانیان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێشتا ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه.
ئاماژەی بەوەشكرد كە چه‌كدارانی داعش ئه‌و پانتاییه به‌رفراوانه‌یان له عێراق و سووریا لەبەردەستدا نەماوە، به‌ڵام لە ناوچەكەشدا كۆتاییان نەهاتووه.
مارۆتۆ هەروەها ئەوەی دووپات كردووەتەوە كە مەترسییەكانی ئایدیۆلۆژیای داعش لەسەر عێراق و سووریا و تەواوی جیهانیش ماوەتەوە بۆیه نابێت له‌ئاست ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه چاومان دابخه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.