Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 23:13

که‌رکوک.. پۆستێکی باڵای دیکه‌ له‌ کورد سه‌ندرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ نووسراوێكی فه‌رمی وه‌زاری پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی كه‌ركوك له‌ كورد سه‌ندرایه‌وه‌ و له‌ شوێنه‌كه‌ی عه‌ره‌بێك دانرا.

بەپێ زانیاریەکانی کوردستان تیڤی ، عەمید مەحمەد ئیسماعیل، بەرێوەبەری ھاتووچۆی کەرکوک لە پۆستەکەی لادار و له‌ شوێنی ناوبراو عمید سامر مەحمەد عیسی ئەلدلیمی کەوا کەسیەکی عەرەبە وبە ئەسڵ خەڵکی شاری روومادەیە لە شوێنەکەی دانرا.

شایه‌نی باسه‌ له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ كورد له‌ كه‌ركوك ده‌یان پۆستی باڵای لێسه‌ندراوه‌ته‌وه‌ و له‌ شوێنیان كه‌سانی عه‌ره‌ب و توركمان دانراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.