Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 23:10

ڕاگەیاندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێره‌وه‌

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: سەبارەت به وەرگرتنى ڤاكسینی دژی كۆڕۆنا، هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە لە شاری هەولێر چەند سەنتەرێكى دیاریكراو هەن بۆ لێدانی ڤاكسینەکە. . لە سەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بە یەکسانی بە هەموو هاووڵاتییان بدرێت.

ڕاشیگه‌یاند: داواكارین هاووڵاتیان ناوی خۆیان تۆمار بکەن . تکایە بە بێ خۆتۆماركردن ( موعد)، كەس سەردانى سەنتەرەكان نەكات، بەڵكو پێویستە له ڕێگەى ئۆنڵاینەوە ناوی خۆیان تۆمار بكەن بۆ ئەوەی کاتی وەرگرتنى ڤاكسینیان بۆ دەستنیشان بكرێت، هیج كەس و لایەنێكیش بۆی نیه بەدەر له نۆرەگرتن و سیستەمی ناو تۆمارکردن ، سەردانی سەنتەرەکان بکات و قەرەباڵغی دروست بكات.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: لەهەمانکاتدا هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو جۆرەکانی ڤاکسینی بڕیارلێدراو و بەردەست، سەلامەتن و باشن بۆ بەکارهێنان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتى تەندروستى هەولێر

٢٠٢١/٤/١٥

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.