زۆر جار ده‌مه‌قاڵه و شه‌ڕ، له‌نێوان ژن و مێرد رووده‌دات ،ئه‌وه‌ی گرنگه به‌شداریكردنی كه‌سی سێیه‌مه ، جا ئهوكسه چ خزمی ژنه‌كه بێت ، یان خزمی مێرده‌كه بێت.
له كاتی روودانی هه‌ر كێشه‌و گرفتێك له نێوان ژن ومێردا تاده‌كرێت كه‌سی سێیه‌م به‌شدار نه‌بێت باشتره ،چونكه له كۆتایی زۆربه‌ی هاوسه‌ران ئاشت ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه ،شه‌ڕی ژن و مێردێكی وڵاتی مسرییه ،دوای ئه‌وه‌ی ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان بێژه‌رێكی ئافره‌ت و زاواكهیدا دروستده‌بێت، شه‌ڕه‌كه ده‌گاته ئه‌و ئاسته ئافره‌ته‌كه به چه‌قۆیه‌ك له زاواكه‌ی بده‌دات و بیكوژێت.
ئه‌و ئافره‌ته بێژه‌ره ،ناوی( ڕانیا سه‌فوه‌ت)-ه له میدیای عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی میسری ، زۆر به‌ناوبانگه كاتێ رانیا ، ده‌چێته ماڵی خوشكه‌كه‌ی و به‌توڕه‌ییه‌وه له‌گه‌ڵ زاواكهیدا قسه ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی دهمهقاڵێكهیان ته‌شه‌نه ده‌سه‌نێت،ده‌بێته شه‌ڕیان ، شوێنه‌كه ده‌بێته مه‌یدانی كارێكی تاوانكاری و به‌كوشتنی كوڕه‌كه كۆتایی دێت، ڕوداوه‌كه له ناوچه‌ی سه‌یدا زه‌ینه‌ب له ناوه‌ڕاستی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ڕویداوه.
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی میسره‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت، ڕانیا له‌به‌رده‌م ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به كوشتنه‌كه‌دا ناوه له یه‌كه‌م وتهیشیدا ده‌ڵێت "ته‌نها بۆ به‌رگریكردن له خۆم ئه‌و كاره‌م ئه‌نجامداوه".
ژێده‌ر – روسیا ئه‌لیه‌وم
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.