نێد پرایس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی كه شه‌وی رابردوو كرایه سه‌ر هه‌ولێر نووسیویه‌تی: زۆر توڕهبووین به هه‌واڵی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: خه‌ڵكی عێراق ئازار و مه‌ینه‌تی زۆریان به‌ده‌ست ئه‌م جۆره تووندوتیژی و پێشێلكردنه بینی كه كراوه‌ته سه‌ر سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌یان .
شایانی باسه شه‌وی رابردوو بنكه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا له باشیك كرانه ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.