قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت؛ لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و خۆمان و خۆشەویستانمان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەین، جه‌ختشیده‌كاته‌وه: تاكه رێگه بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوان و گیانله‌ده‌ستدان جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزییه.
لە هۆڵی کۆبونەوەکانی قائیمقامیەت، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی بهجیالەگەڵ کۆمپانیاکانی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان لە سیتییەکان، خاوه‌ن و مۆڵ و نوێنه‌رانی هۆتێله‌كان کۆبوەوە، رایگەیاند؛ جارێكی دیكه ناوچه‌كه و کوردستان و پارێزگای سلێمانی روبەڕوی شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوەتەوە، بۆ ئەوەی رێگری بکەین لەهەر کارەساتێکی نەخوازراو و لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و خۆمان و خۆشەویستانمان، پێویستە رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەین.
وتیشی:"وه‌رگرتنی ڤاکسینی كۆرۆنا بەبێ جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی سودێكی ئه‌وتۆی نابێت، بەڵکو جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی باشترین چارەسەرە".
قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد:"رۆژانه ئاماره‌كانی توشبوان به كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه، له‌گه‌ڵیشیدا ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان زیادی كردوه، جیاوازی ئه‌م شه‌پۆله‌ی ئێستا به‌راورد به رابردو خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه بۆیه تاكه رێگه بۆ به‌رده‌وامی ژیان و كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوان، پابه‌ند بونه به‌رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی".
قائیمقامی سلێمانی: جێبه‌جێکردنی رێکاره‌کانی خۆپارێزی باشترین چارەسەری کۆڕۆنایه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.