فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال رایدهگهێنێت: سەرەڕای ئەوەی بەردەوام شاندی حكوومەتی عێراق دێنە شنگال بۆ فشار خستنە سەر پەكەكە بۆ ئەوەی شنگال چۆڵ بكەن، بەڵام ئەوان ئامادە نین چۆڵی بكەن و دەیانەوێت بە جۆرێك لە جۆرەكان شەرعیەت بە خۆیان بدەن و خۆیان بكەنە ھێزێكی عێراقی، بۆ ئەوەی لە شنگال بمێننەوە، بۆیە هەر ئەوان رێگرن لە بەردەم جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی شنگال.
قاسم شەشۆ، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال بهماڵپهری فهرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند، ھاتنی بەردەوامی شاندی حكوومەتی عێراق لە بواری سەربازیدا بۆ سنووری قەزای شنگال، بۆ ئەوەیە كە رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی شنگالەوە جێبەجێ بكرێت، بەڵام پەكەكە رێگرە لە بەردەم جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە و ئەوانیش بەردەوام دێن فشاریان لەسەر دروست دەكەن بۆ ئەوەی شنگال چۆڵ بكەن، بەڵام ئامادە نین چۆڵی بكەن و ھەر لە شنگال ماون.
راشیدهگهێنێت: پەكەكە زۆر ئەستەمە شنگال چۆڵ بكات و بە شەڕ نەبێت چۆڵی ناكەن، خەڵكیشیان كردووەتە پەناگە بۆ خۆیان و ھەر جارێك شاندێك دێت، ژن و منداڵ و ئەوانەی لەخشتەیان بردوون، دەیانبەنە سەر رێگا بۆ ئەوەی وای نیشان بدەن كە پشتگیرییان دەكەن و خۆپیشاندان دەكەن، ئەگەرنا خەڵكی شنگال زۆرینەی ئاوارەیە و ئەگەر لەگەڵ ئەوان بوونایە، دەگەڕانەوە.
قاسم شەشۆ، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: پەكەكە دەیەوێت شەرعیەتێك بە خۆی بدات و بۆ مانەوەیان لە ناوچەكەدا، دەیانەوێت خۆیان بكەنە ھێزك لە ھێزە عێراقییەكان تا بەو شێوەیە لە شنگال بمێننەوە، چونكە حكوومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی كە شنگال چۆڵ بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.