Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:38

وەزارەتی ناوخۆ: دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی درۆنی TNT ئه‌نجامدراوه‌

کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی له‌ باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مشه‌وی هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند:  لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی  درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە .

دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر،  لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی  درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە .

خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە . لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوینی هاتنی درۆنەکە  .

وەزارەتی ناوخۆ

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.