Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:24

مه‌سرور بارزانی: داعش بەردەوام هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و ناوچەکە

کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: داعش بەردەوام هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و ناوچەکە.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت باس له‌ دانپێدانانی ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌كات كه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیر كران و ده‌ڵێت، داعش بەردەوام هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و ناوچەکە و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌، عێراق و هەرێمی کوردستان هێشتا پێویستیان بە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە بۆ دڵنیابوون لە شکستپێهێنانی یەکجاری ئەو رێکخراوە.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت، شانە تیرۆریستییەکانی رێکخراوی داعش، لە کەمپی هۆلی سووریاوە، پلانیان بۆ بە ئامانجگرتنی هەرێمی کوردستان ئامادەکردبوو.

داعش بەردەوام هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە رێگەی توانای پەڕینەوە لە سنوورەکان و دزەکردنی بۆ ناو خاکی عێراق.

مەسرور بارزانی دووپاتیکردەوە، بۆ دڵنیابوون لە شکستپێهێنانی یەکجاری ئەو رێکخراوە له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان هێشتا پێویستیان بە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە، داواشی لە هاوپەیمانان کرد، مەترسی و هەڕەشەکان بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و دەرەوە بەجددی وەربگرن.

شایه‌نی باسه‌ له‌ ڕۆژانی رابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دانپێدانانی گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە (داعش) بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئامادەکارییان كردبوو بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لەناو شاری ھەولێر، هه‌روه‌ها لە ئەنجامى لێکۆڵینەوە دەرکەوت تیرۆریستەکان بەنیازبوون لەڕێگاى (بۆمبى چێنراو - عبوە) و (دەمانچەى بێ دەنگ - کاتم صوت) کردەوەکان ئەنجام بدەن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.