Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:32

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئەنفالی گەلی کوردستان په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

د. جوتیار عادل رایگه‌یاند: حكومەتی هەرێم تا ئێستا چی لە توانادا بووبێت دریغی نەکردووە بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەنفال و بەردەوامیش دەبێت، لە ساڵیادی ئەنفالی گەلی کوردستان، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

ئەمڕۆ سی وسێ ساڵ بەسەر پاکتاو و جینۆسایدی گەلی کوردستان لە لایەن ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە تێدەپەڕێت کە بە چەند قۆناغێک و لە ژێر ناوی ئەنفال هەزاران کەسیان زیندەبەچاڵ کرد.

‎بۆیە لەم ڕۆژەدا سەری نەوازش بۆ شەهیدبوونی هەزاران کەس دادەنەوێنین کە ڕووبەڕووی نەگریسترین و دڕندانەترین کۆمەڵکوژی ناوچەکە و جیهان بوونەوە.

‎بە خۆشییەوە ئێستا گەلی کوردستان ماوەتەوە و دیکتاتۆر و بکەرانی ئەنفال لەنێو چوونە، ئەمەش نیشانەی زیندوویەتی نەتەوەکەمان و شکستی پیلانی دوژمنانە.

‎حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئێستا چی لە توانادا بووبێت دریغی نەکردووە بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەنفال و بەردەوامیش دەبێت لە خزمەتی زیاتریان و داواکردنی ماف و قەرەبووی ماددی و مەعنەوییان لە حكومەتی فیدراڵی عێراق.

‎سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال

د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
14ی نیسانی 2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.