کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی پێنج شهممه دوایین وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانە.
جومانەى غولاى وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند: کۆمسیۆن بەردەوامە لە نوێکردنەوەى لیستى تۆمارى دەنگدەران، سبەینێ پێنج شەممە دواین وادەى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەرانە بەپێى ئەو خشتەیەى کە کۆمسیۆن دایناوە.
جومانەى غولا گوتیىشی: رۆژى شەممە داهاتوو دواین وادەیە بۆ رادەستکردنى لیستى کاندیدەکان، ئاماژهی بهوهشكرد نوێکردنەوەى لیستى تۆمارى دەنگدەران لهسهرتاسهری عێراق ئهم بریاره دهگرێتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.