Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:52

34 کەس بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%


ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری كۆچ و په‌نابه‌ران بڵاوی كرده‌وه‌:  بەلەمێک کە 34 کۆچبەری لەخۆگرتبوو لە نزیک سنوری وڵاتی "جیبوتی" ژێرئاوکەوت. 
لووتكه‌ رایده‌گه‌ێنێت:  بەلەمەکە لە وڵاتی یەمەنەوە بەڕێکەوتووە و بەدەست کەسانی قاچاخچییەوە بووە. بەپێی پێشبینیییەکانیش 60 کۆچبەر لە نێو بەلەمەکەدا بوون. 
هه‌روه‌ها ده‌زگاكه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌لە ئێستادا ڕێژەی ژێرئاوکەوتنی بەلەم لە نزیک وڵاتی "جیبوتی"  بەرزبووەتەوە. بە تایبەتی خەڵکی وڵاتانی ئەسیوبیا و سۆماڵن کە بەهۆی جەنگەوە هەڵدێن و بە ئومێدی دۆزینەوەی کار ڕوو دەکەنە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات. 
پێشبینی دەکرێت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەو کۆچبەرانە شکستیان هێنابێت لە گەیشتن بە سعودییە و لەسەر سنوری یەمەندا بەجێمابن. دواتر لەکاتی گەڕانەوەیان گیانیان لەدەستدابێت.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.