Erbil 6°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:32

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: ئێستا ده‌رفه‌ته‌ بۆ وه‌رگرتنى ڤاکسین له‌وانه‌یه‌ دواتر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ نه‌مێنێت

کوردستان TV
100%


د.ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئێستا ده‌رفه‌تێك هه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆرۆنا له‌وانه‌یه‌ دواتر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ نه‌مێنێت، تكایه‌ كه‌سوكارى به‌ته‌مه‌نت هان بده‌ بۆ وه‌رگرتنى.
د.ئاسۆ حه‌وێزی له‌ بانگه‌وازێكدا كه‌له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: پارساڵ له‌م كاتانه‌ هیوای هه‌مومان ئه‌وه‌ بوو كه‌ی ڤاكسین به‌رهه‌م دێت، ئێستا كه‌ له‌ به‌رده‌سته‌ به‌ڵام دودڵی له‌وه‌ی وه‌ریبگری، ئه‌و ڤاكسینه‌ی به‌رده‌سته‌ باشترینه‌.
 راشیده‌گه‌ێنێت‌: ئه‌گه‌ر ئێستا ده‌رفه‌تت هه‌بێت بۆ وه‌رگرتنی له‌وانه‌یه‌ دواتر نه‌توانی به‌ ئاسانی وه‌ریبگری، زۆربه‌ی وڵاته‌ زلهێزه‌كان كێشه‌ی رێژه‌ی دابینكردنی ڤاكسینیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌كان، بۆیه‌ هه‌مو ئه‌گه‌رێك چاوه‌ڕوانكراوه‌ .
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات‌: تكایه‌ ناوی خۆت تۆمار بكه‌و بۆ رۆژی دواتر بڕۆ ڤاكسینه‌كه‌ت وه‌ربگره‌ و كه‌سانی به‌ ساڵاچوانت هانده‌ بۆ وه‌رگرتنی و چاوه‌ڕوان مه‌كه‌ بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا مه‌ڵێ ئه‌م جۆره‌ نا و ئه‌م جۆره‌.


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.