Erbil 28°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:28

سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم: بەڕێز و شکۆوە یادی شەهیدان و قوربانییانی ئه‌نفال دەکەینەوە

پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفال
کوردستان TV
100%


مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵیادی شاڵاوه‌كانی جینۆسایدی  ئه‌نفال په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌  و رایده‌گه‌ێنێت: ئەمڕۆ سی وسێ ساڵ بەسەر شاڵاوەکانی ئەنفال تێدەپەڕێت ،  کە ڕژێمی لەناوچووی بەعس، بە ئامانجی جینۆسایدكردنی گەلی كوردستان، بە هەشت قۆناغ، هەزاران هاونیشتمانیی بێتاوانی بێسەروشوێن و زیندەبەچاڵ کرد ، هەزاران گوند و شارەدێ و هەزاران مزگەوت و قوتابخانە و دەیان كڵێسای کوردستانی خاپووركرد ، ڕەز و باخ و كێڵگەی جووتیارانی سووتاند و كانیاوەكان تەقاندەوە و بنەماکانی ژیانی لە ناوبرد.

راشیده‌گه‌ێنێت: بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدان و قوربانییانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەینەوە.

مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  هیوادارم ئەم یادە، بكەینە هاندەری پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانیی و قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان هەموو گەلانی ناوچەكە.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: 


ئەمڕۆ سی وسێ ساڵ بەسەر شاڵاوەکانی ئەنفال تێدەپەڕێت ، کە ڕژێمی لەناوچووی بەعس، بە ئامانجی جینۆسایدكردنی گەلی كوردستان، بە هەشت قۆناغ، هەزاران هاونیشتمانیی بێتاوانی بێسەروشوێن و زیندەبەچاڵ کرد ، هەزاران گوند و شارەدێ و هەزاران مزگەوت و قوتابخانە و دەیان كڵێسای کوردستانی خاپووركرد ، ڕەز و باخ و كێڵگەی جووتیارانی سووتاند و كانیاوەكان تەقاندەوە و بنەماکانی ژیانی لە ناوبرد. لەم یادە پڕ ناسۆرەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدان و قوربانییانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەینەوە. 
حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە کاتێکدا داوای قەرەبووی ماددی و مەعنەوی بۆ كەسوكاری قوربانییان و خەڵكی زیانمەندی ئەو شاڵاوە دڕندانەیە لە حكومەتی فیدراڵی عێراق دەکات، هاوکات کار دەکات بۆ ئەوەی خزمەتێکی زیاتری کەسوکاری ئەنفالکراوان بکات و ژیانێکی شکۆمەندانەیان بۆ فەراهەم بکات . 
 هیوادارم ئەم یادە، بكەینە هاندەری پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانیی و قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان هەموو گەلانی ناوچەكە.
سڵاو لە گیانی  پاكی شەهیدان و قوربانییانی ئەنفال، کە یاد و یادەوەرییان، هەمیشە بە زیندوویی لە دڵ و دەروونمان دەمێنێتەوە.

مەسرور بارزانی 
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.