Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:44

مەکتەبی سیاسی پارتی: پاڵپشتی و پشتیوانی پارتیمان و سەرۆک بارزانی دووپات دەکەینەوە بۆ پاراستنی کوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی

کوردستان TV
100%

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی جەژنی چوارشەمبا سۆری ئێزدیان پەیامێكى پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشك و برایانی کوردی ئێزدی ده‌كات.

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (چوارشەمبا سۆر)و سەری ساڵی ئایینی خوشك و برایانی کوردی ئێزدی، گەرمترین پیرۆزبایی لە كەسایەتی و میر و شێخانی ئێزدی و ئەنجوومەنی رووحانی كوردانی ئێزدی و سەرجەم ئێزدیان لە كوردستان و جیهان دەكەین، هیوادارین ئەو جەژنە و گشت جەژن و بۆنەكانتان لە سایەی ئازادی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بە ئاسوودەیی و ئارامی بەسەربەرن و مایەی دڵنەوایی و موژدەی كۆتایی هێنانی ناخۆشی و دەردەسەریەكانی پێبێت. بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە پاڵپشتی و پشتیوانی پارتیمان و سەرۆك مەسعود بارزانی دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و چارەسەركردنێكی راست و دروستی كێشە و گیروگرفتەكانی ئەو دەڤەرە و جێبەجێكردنی رێككەوتنی شنگال.

هەروەها دەستەبەركردنی تەواوی مافەكانتان و زیاتر پەرەپێدانی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان و تەبایی لای گشت پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانی.

جارێكی دیكە جەژنتان پیرۆزبێت و ئومێدی بەختەوەریی و خۆشگوزەرانیتان بۆ دەخوازین..

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ١٣ـی نیسانی ٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.