Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:38

سەرۆک بارزانی: بە تەواوەتی پاڵپشتی ماف و داواکاریی خوشک و برایانی ئێزیدیم و داواشیان لێ دەکەم یەکڕیزیی ناوخۆییان بپارێزن

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی له‌ په‌یامێكدا بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی (چارشەمبا سەرێ نیسانێ) ڕایگه‌یاند: بە تەواوەتی پاڵپشتی ماف و داواكاریی خوشك و برایانی ئێزیدیم و داواشیان لێ دەكەم یەكڕیزیی ناوخۆییان بپارێزن

ده‌قی په‌یامه‌كه‌: 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم و هیوادارم ئەم بۆنەیە دەستپێكێك بێت بۆ كۆتایهاتنی ئێش و ئازاری خوشك و برایانی ئێزیدی و لە ئارامی و ئاشتیدا جەژن و بۆنەكانیان بكەنەوە.

لێرەدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆم لە چارەسەرنەبوونی دۆخی شنگال و نەگەڕانەوەی ئاوارەكان، ئەوە دووپات دەكەمەوە كە بە تەواوەتی پاڵپشتی ماف و داواكاریی خوشك و برایانی ئێزیدیم و داواشیان لێ دەكەم یەكڕیزیی ناوخۆییان بپارێزن و ڕێگە نەدەن دەنگی لابەلا و نامۆ زیان بە شوناس و ماف و ئایین و داهاتوویان بگەیێنێت و پێویست دەكات هەموویان بە یەكگرتووییەەوە لەسەر ماف و داوا ڕەواكانیان پێداگر و مكوڕ بن.

بمێنن بە خێر و خۆشی

مسعود بارزانی

١٣ـی نیسانی ٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.