Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:43

ڕانیه‌.. کچێکی 23 ساڵان کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: کاتژمێر ٣:٢٠ خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بەناوی (س،خ،ر) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە پیشەی قوتابی و دانیشتوی ڕانیە گەڕەکی نەورۆزە.

ڕاشیگه‌یاند: شوێنەواری برینی پەت بە ملیەوە هەبووە. دوای ئەوەی لەلایەن پزیشکەوە مردنەکەی پشتڕاستکرایەوە، تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی. 

پۆلیسی بەڵگەکانی تاوانی ڕاپەڕین گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە لە ڕانیە گەڕەکی نەورز، وە بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت ڕوداوەکە خۆ هەڵواسین بێت. وە لە شوێنی ڕوداوەکەش دەست گیرا بەسەر ئەو لەچکەی کە ناوبراو پێوەی هەڵواسرابوو.

مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.