Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:41

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ ئازادیی ڕۆژنامەوانیی دووپات دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە ڕۆژنامەوانانی کوردستان دەکات کە هاوکار و یارمەتیدەری کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بن بۆ چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی .

ئەمڕۆ سێشەممە 13 ی نیسانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ڕەحمان غەریب ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان کرد .

لە دیدارەکەدا ، سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە ، کە بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی ئازادی ڕۆژنامەانیی دەکات و پێویستە دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، بە پێدانی زانیاریی دروست، يارمەتیدەری کاری ڕۆژنامەوانیی بن، بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنکارانی کوردستان، پیشەییانە ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن. ڕێکخەری سەنتەری میترۆ وێڕای خستنەڕووی کار و چالاکییەکانی سەنتەرەکە، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد و خوازيار بوو، بە هاوکاری هەموو لایەک، ئازادی کاری ڕۆژنامەوانیی و ئازادی زانیاری بەرفراوان بکرێت ، کە مەرجێکی گرنگی پێشکخستنی دیموکراسییە لە کوردستاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.