Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:20

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی عێراق ژماره‌یه‌ک حه‌شارگه‌ی داعشیان له‌ زنجیره‌ چیاکانی حه‌مرین بۆردومان کرد

کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی بۆرودمانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش له‌ زنجیره‌ چیاكانی حه‌مرین كوژران.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی (F-16)ی عێراق له‌ میانی ئه‌نجامدانی چوار هێرشدا، ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی داعشیان له‌ زنجیره‌ چیاكانی حه‌مرین بۆردومانكردووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ له‌ ئاكامی بۆردومانه‌كه‌دا، وێرای خاپووركردنی چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش كوژراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.