لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: بە مەبەستی دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتییان، پرۆژەی ئاوی تەقتەق-كۆیە لە وێستگەی پاڵاوتن (W.T.P) بە كلۆری پاودەر و ماددەی شەب بۆ دڵنیابوونەوە و نەهێشتنی هەر جۆرە پیسی و میكرۆبێك كە زیانیان بۆ تەندروستیی هاووڵاتییان هەیە، خاوێن كرایەوە.
وهزارهتی شارهوانی راشیدهگهێنێت: پرۆژەی ئاوی تەقتەق-كۆیە، یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكان سێكتەری ئاوی خاوێن و سنوورێكی فراوان لێی سوودمەند دەبێت، لەپێناو دابینكردنی ئاوی خاوێن، حەوزەكانی پرۆژەكە بە شۆردن و تەعقیمكردن خاوێن كرانەوە و هەروەها بۆردی كارەبای پرۆژەكە چاككرایەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.