عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق، رایگەیاند کە گرنگە بە ئامانجی رێگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان و قاچاخچییەکان، ھەوڵی زیاتر بدرێت بۆ پاراستنی خاڵە سنوورییەکان.
نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عوسمان غانمی بە یاوەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و فەرماندەی پاسەوانی سنوور، فەریق روکن حامید حوسەینی سەردانی ھێزەکانی فیرقەی شەشی پاسەوانی سنوور و بارەگای فیرقەی 20ی لە قەزای شنگال رۆژئاوای نەینەوا کردووە و لە میانیدا لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەری پاسەوانی سنوور کۆبووەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی لە میانی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە کە گرنگە بە ئامانجی رێگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان و قاچاخچییەکان، ھەوڵی زیاتر بدرێت بۆ پاراستنی خاڵە سنوورییەکان.
دوێنێ دووشەممە وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی و سەرۆکی ئەرکانی سوپا، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و فەرماندەی پاسەوانی سنوور، فەریق روکن حامید حوسەینی گەیشتبوونە قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.