Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:33

بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر 650 سەبەتەی خۆراک بەسەر خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان دابەشکرا

کوردستان TV
100%


راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە 2021.4.13، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کۆمپانیای کارگروپ بە هەماهەنگی EJCC/ پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی، دەستیکرد بەهەڵمەتی هاوکاریکردنی (650) خێزان لە کەمپی ئیماراتی کە تێیدا بۆ هەر خێزانێک (2) سەبەتە خۆراک دابەشکرا.
راشیده‌گه‌یه‌نن: لەهەڵمەتەکەدا پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: یەکێک لە سیما جوانەکانی شاری هەولێر بەخشینە، مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیش یەکێکە لەو مانگانەی کە مرۆڤ حەز لە بەخشین دەکات، ئەمڕۆش لەیەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەکەمپی ئیماراتی کەزیاتر لە (600) خانەوادەی تێدا دەژی، کارگروپ لەچوارچێوەی دابەشکردنی هاوکاریەکانی بەسەر خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان لەکەمپی ئیماراتی بەهەماهەنگی لەگەڵ EJCC/ پارێزگاری هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەستی بەو هەڵمەتە کردووە، دەستخۆشی لەکارگروپ و هەموولایەک دەکەین بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە خێرخوازییە و هیوادارین لەومانگە پیرۆزەدا کە مانگی بەخشینە.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند:  هەموو ئەوکەسانەی کە پێویستیان بە بەخشینە هاوکاری بکرێن و دەستی کۆمەک و یارمەتیان پێ بگات، دووبارە وێڕای پیرۆزکردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بەهیوای ئەوەین کە خەڵکی سنووری پارێزگاکەمان پێگیربن بەجێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێز و ڕێنماییەکان.

11


دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.