Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 20:43

سبه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 14 ى 4 ى 2021 ، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێـت .
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كارنامه‌ی دانیشتنی ژماره‌ 7 ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی راگه‌یاند به‌م شێوه‌یه‌: 
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 2021/4/14، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
- گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنه‌ی پێكهاتوو به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (پێنجه‌م)ى مادده‌ى (16) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ سه‌ردانیكردنی ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ بۆ ئاگاداربوون له‌دۆخی كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌كاندا، به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (16) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.