Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:36

هاووڵاتیانی بەسڕە : هەرێمی کوردستان نموونەیەکی سەرکه‌وتووی حوکمڕانییە لە عێڕاق ‎

کوردستان TV
100%

هاووڵاتیانی بەسڕە دەڵێن: هەموو هەوڵێک دەدەین تاببینە هەرێمێکی سەربەخۆ، سەدان ساڵە ئێمە خاوەنی گەورەترین ئابووری بەهێزین، وەلێ حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێڕاق هەر یەکەو بە بیانویەک ڕێگری لە بە هەرێم بوونی بەسڕە دەکەن.

عه‌مار سەرحان ،سەرۆکی ڕێکخراوی ماڵی بەسڕە بۆ پاڵپشتی فیدڕاڵی بۆ کوردستان تی ڤی دواو گوتی، ‎باب و باپیرانمان سەد ساڵ پێش ئێستا له سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی و له کاتی دامەزراندنی دەوڵەتی عێڕاقدا ، هەروەها پیاو ماقوڵانی بەسڕە لەو زەمەندا ئەو هەوڵەیان داوە ، دەتوانن پێداچوونەوە لەو هەوڵانە بکەن کە مێژوو شایەتە پێشتریش چەندین هەوڵی بۆ دراوە ، که تا ئێستا بەردەوامه و لەسەردەمی بەعسیش دا کاری بۆ کرا، بەڵام بەعس ئەم داواکارییەی دامرکاند ، دواتر له دەستووری تازەی عێڕاقدا له فەسڵی پێنجەم له بڕگەکانی 116 تا 121 و هەروەها یاسای یاسادانان ژمارە 13 بۆ ساڵی 2008 وێنا کردنی نەخشە ڕێگا بۆ بوون به هەرێم بەشێوەیەکی دیار بۆ بەئەنجامدانی دەوڵەتی عێڕاقی نوێ که دەستووری عێڕاقی نەخشەکەی بۆ داناوە له یەکەمەوە تا دوایی ، ئەگەر چی به ڕاستەوخۆ ئیشارەتی بۆ نەدراوە ، لێرەدا بزاڤ مان بەردەوامه .

4

هه‌روه‌ها محەمەد جابر،سیاسەتوان و ڕۆژنامەنووس ئەویش لەو بارەیەوە گوتی، سەبارەت به هەرێمی کوردستان نکۆڵی لەوە ناکرێت بەوەی ئیدارەی هەرێم توانیویەتی شارەکان و دەزگا و سەرجەم فەرمانگەکان له هەرێمدا بەرەو پێشکەوتن ببات ، که به هیچ شێوەیەک بەراوورد ناکرێت لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عێڕاقدا .

محەمەد جابرگوتیشی: دەبێت عێڕاق هەمیشە شانازی بە کوردستان بکات .

5

هه‌روه‌ها سومەییە سلێمان یەکێک لە چالاک وانەکانی بەسڕەیەو هەمیشە لە پێشەوەی خۆپیشاندران بوە، ئەو خاتونەش بۆ کوردستان تی ڤی دواو گوتی: هەوڵی و تاقیکردنەوەی بەسڕە زۆر ئاستەنگی بۆ درووست بوو بۆ گەیشتن به هەرێمبوون ، که سەرەتا ئەو داوایەی له ساڵی 2015 پێشکەشکرد، هەروەها له ساڵی 2019 دووبارە ئەنجوومەنی پارێزگا خستیە ڕوو ، بەڵام داواکارییەکە لەلایەن حکومەتی حەیدەر عه‌بادی فەرامۆش کرا ، ئەمەش ئەو خوێندنەوەی بۆ دەکرێت که لایەنه گەورەکان دژمانن بۆ به هەرێمبوونی بەسڕە، ترسی ئەوەیان هەیه هەر چواردە پارێزگاکەی دیکە لەدەست بدەن دوای بەسڕە ببنه هەرێم . 

2

هه‌روه‌ها شێخ تاڵع عوبێد كه‌ شێخێکی بەسڕەیە، گوتی زۆر حەز دەکەم ئەو داواکاریەمان بگاتە دەستی جەنابی سەرۆک بارزانی تا پشتگیریمان بکات. هاوکات گوتیشی: ئێمە چەندین ساڵە خاوەنی دێوەخان و کەسایەتین، دەمانەوێت وەک کوردستان ببینە خاوەن سەروەری و ژیانێکی ئاسوودە بۆ نەوەکانمان فەراهەم بکەین.

ڕاپۆرت/ فەرمان عەلی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.