نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق، عه‌لی سیستانی رایگه‌یاند، رۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی نیسان یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه.
نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مانگ نه‌بینراوه، بۆیه رۆژی سێشه‌ممه رێككه‌وتی 13ی نیسان ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبان ده‌بێت و رۆژی چوارشه‌ممه رێككه‌وتی 14ی نیسان یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت.
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق جیاوازه له راگه‌یه‌ندراوی دیوانی وه‌قفی سوننه له عێراق كه رۆژی یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه به‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه 13ی نیسان یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان رۆژی سێشه‌ممه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان له هه‌رێمی كوردستان دیاریكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.