Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:27

روونکردنەوەیەک لە سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان 

‎د. جوتیار عادل
کوردستان TV
100%

لە چەند رۆژی رابردوودا، عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، گوتەیەکی بەناوی بەندەوە بڵاو کردووەتەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بە منەوە نەبوو و بەندە قسەیەکی لەو شێوەیەی نەکردووە.

دوای دڵنیابوونی ئەو پەرلەمانتارە لەوەی کە ئەو زانیارییانەی بەناوی منەوە بڵاویکردوونەتەوە بێ بنەمان، داوای لێبوردنی کرد و ئێمەش داوامان کرد روونکردنەوەیەک لەو بارەیەوە بۆ رای گشتی بدات، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە، بۆیە ئێمە بەپێویستمان زانی ئەو روونکردنەوەیە بۆ رای گشتی بخەینەڕوو تاوەکو چی دیکە لەسەر بنەمای زانیاری نادروست خەڵکی بەلارێ دا نەبرێت.

داواش لەو پەرلەمانتارە و کەسانی هاوشێوەیان دەکەین، پێش ئەوەی قسە لەسەر هەر بابەتێک بکەن بەدواداچوونی تەواوی بۆ بکەن و بابەتەکان لەسەرچاوەی باوەڕ پێکراوەوە وەربگرن، تاوەکو خۆیان تووشی ئیحراجی نەبن و کۆمەڵگەش بە لارێ دا نەبەن.

د.جوتیار عادل 
سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٤/١٢
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.