Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:30

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆڕبەندی بحرالعلوم دەکات

کوردستان TV
#7
100%

مەسرور بارزانی رایگه‌یاند: هەرێمی کوردستان هەمیشە لەگەڵ ئەوە بووه  کێشەکانی حکومەتی فیدراڵی ، لە ڕێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگەوە چارەسەر بکرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/4/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کۆڕبەندی بحرالعلوم بۆ دایەلۆگ کرد بە سەرۆکایەتی د. ئیبراهیم بحرالعلوم.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی پتەوکردن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیان وپرنسیپی دایەلۆگ کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
 
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە لە گەڵ ئەوە بووه  کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ، لە ڕێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگەوە، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور، چارەسەر بکرێن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.