مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ، بهبۆنهی 42 ساڵهی دامهزراندنی بزووتنهوهی دیموكراتی ئاشووری پیرۆزبایی لهو پارته دهكات .
دهقی پهیامی پیرۆزبایی مهكتهبی سیاسی:
بەڕێزان/ یۆنادم یوسف كەنا سكرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەركردایەتی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری
بەبۆنەی (٤٢)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەکەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامیی و پێشكەوتنتان بۆ دەخوازین لە كار و چالاكییەكانتان.
لەو بۆنەیەدا وێرای بەرزنرخاندنی تێكۆشانی بزووتنەوەكەتان، وەك هەمیشە جەخت دەكەینەوە سەر تەبایی و یەكڕیزی گشت هێز و لایەنە سیاسییەكان و قووڵبوونەوەی گیانی هاوپەیمانێتی و برایەتی و پێكەوەژیانی نێو پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانیی لەپێناو بەدیهاتنی مافەكانی هەموولایەك و پاراستن و برەودان بە قەوارەی شەرعی هەرێم و دەسكەوتەكانمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن..
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
12ـی نیسانی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.