ئەمڕۆ دووشەممە 2021.4.12 بەئامادهبوونى رێبهر ئهحمهد، وهزیری ناوخۆی حکومەتی ههرێمی كوردستان و ئومێدخۆشناو، پارێزگارى ههولێر، بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران و بەشی تۆمار بەسەرکردەوە.
وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر، سەردانی یەکەیەکە هۆبە و بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراویان کردوو و لەنزیکەوە لەچۆنیەتی ڕێرەوی رایکردن و جێبەجێکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان کۆڵییەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگەی دەست خۆشییە بۆ هەموو ئەو لایەنانەی کە ماندووبوون بە کردنەوەی، بە تەئکید ئێمەش پشتیوان و هاوکار دەبین بۆ ئەوەی بەسەرکەوتووی کارەکانی خۆی ئەنجامبدات.
کردنەوەی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ و تۆماری سۆران، ئاسانكارییهكى زۆر بۆ دانیشتوانى سنوورى قەزاکانی (سۆران، مێرگەسۆر، ڕەواندز، چۆمان) دهكات و هاووڵاتییانی ئەو دەڤەرە بۆ دەرکردنی مۆڵەت و بەناوکردن و نوێکردنەوەی ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەکانیان لێى سوودمهند دهبن و چیتر بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان ڕوو له شاری ههولێر ناكهن کە پێشوتر ناچاردەبوون ڕێگایەکی دوور ببڕن تا بگەنە هەولێر و مەمەڵەکانیان ڕایی بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.