Erbil 32°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:36

ھۆشدارییەک لەتەندروستی گەرمیانەوە

کوردستان TV
100%


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان هۆشداری سه‌باره‌ت به‌رێژه‌ی تووشبوونی هاووڵاتیان له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان  ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت: رێژه‌ی تووشبوون به‌كۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه‌ به‌پێشوه‌یه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 12% واته‌ له‌هه‌ر سه‌د كه‌سێك كه‌پشكنینیان بۆ ده‌كرێت 12 یان تووشبووی نه‌خۆشییه‌كه‌ن.
ده‌قی راگه‌یاندراوی ته‌ندروستی گه‌رمیان: 
ئامارەکانی کۆرۆنا بە رادەیەکی مەترسیدار بەرزبونەتەوە، بەشێوەیەک رێژەی توشبون گەشتوەتە ١٢٪‏، واتا لە ھەر سەد کەسێک کە پشکنینیان بۆ دەکرێت ١٢ کەسیان توشبوی نەخۆشیەکەن. ھاوکات رێژەی گیان لەدەستدانیش بە نەخۆشییەکە زۆر زیادیکردوە و تەنھا لە دوێنێ و ئەمڕۆدا (٥) ھاوڵاتی بە نەخۆشیەکە گیانیان لەدەستداوە لە سنورەکەمان دا.
بۆیە داواکارین ھاوڵاتیان ئەم ئامارانە بە ھەند وەربگرن، خۆیان بپارێزن و رێکارەکانی خۆپارێزیی بە تەواوی جێبەجێ بکەن، بەشێوەیەک دوور بن لە قەرەباڵەغی و تێکەڵیی زۆر، ھەروەھا ماسک بەکاربێنن و دەستیان بە بەردەوام بشۆن.
ئەم رێکارانە لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت زیاتر و توندوتۆڵتر بکرێت لەلایەن ھاوڵاتیانەوە بۆ ئەوەی مانگەکەمان بە سەلامەتی و ئاسوودەیی تێپەڕێت.
ب. گ. تەندروستی گەرمیان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.