دوێنێ كوردستان تی ڤی له ساڵیادی داستانی كۆڕێ ، دیبه‌یتێكی فراوانی به ئاماده‌بوونی به‌شداربووانی فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كانی داستانه‌كه له ده‌ربه‌نی كۆڕێ سازكرد.
له دیبه‌یته‌كه‌دا به‌شداربووانی داستانی كۆڕێ باسیان له‌و رۆژانه كرد كه سوپای رژێمی به‌عسی رووخاویان تێكشاند و نه‌یانهێشت ئه‌و هێرشه فراوانه‌ی كه به مه‌به‌ستی داگیركردنی سه‌رجه‌م خاكی كوردستان ده‌ستیپێكردبوو، به ئه‌نجام بگات.
پێشمه‌رگه به‌شداربووه‌كان له میانه‌ی دیبه‌یته‌كه‌دا رۆڵی سه‌رۆك بارزانی‌یان له سه‌رپه‌رشتی كردنی شه‌ره‌كه به‌رز نرخاند و رایانگه‌یاند كه له‌و كاته‌دا توانییان به چه‌كی سوك و ژماره‌یه‌كی كه‌می پێشمه‌رگه له به‌ره‌ی كوردستانی به سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرد، توانیان سوپای عێراق له ده‌ربه‌ندی كۆڕێ بوه‌ستێنن و گورزی كوشنده‌یان له سوپای دوژمن دا.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی دیبه‌یته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كرا كه دوای شكستی دوژمن له كۆڕێ، له سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی دیكه‌ی شه‌ڕدا سوپای رژیمی به‌عش تێكشكا و ئه‌و داستانه مێژووییه به خوێنی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه تۆمار كرا.
پێشمه‌رگه به‌شداربووه‌كانی شه‌ڕی كۆڕێ تیشكیان خسته‌سه‌ر زیانه‌كانی دوژمن و رایانگه‌یاند كه له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌دان ته‌رمی سه‌ربازانی رژێمی به‌عسی رووخاوی عێراق كه‌وته ده‌ستی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك دیكه‌ش به دیل گیران و هه‌روه‌ها بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشیان كه‌وته ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی تانك و زرێپۆشیشیان تێك‌شكاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.