ئه‌مڕۆ و له سێیه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراقی ئه‌یاد عه‌للاوی كۆبووه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: كه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراقیدا، باس له ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی عێراق و هه‌روه‌ها په‌سه‌ندكردنی بودجه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستوور كراوه.
پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراقی بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.