Erbil 9°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:31

وەزارەتی کشتوکاڵ: 3 هەزار لە دەرچووان و دەستی کار دەخرێنە سەرکار

کوردستان TV
100%


وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایدەگەیەنێت: لەپارێزگای هەولێر 20 سایلۆی گەورە دروستكراوە كە لە توانایدایە سێ هەزار کەس لە دەرچووان و دەستی کار بخاتە سەرکار. 

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 11 ى 4 ى 2021 ،  سەردانێكی مەیدانمان ئەنجامدا بۆ پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران لەپارێزگای هەولێر، لە ئێستادا خۆشبەختانە دروستكردنی سایلۆكان لە 85% ی كارەكانی تەواو بووە بۆ ئەوەی ئامادەكاری بكرێ كە بەرهەمی جوتیارانی ئەم ساڵ وەربگیرێت. 

وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو راشیده‌گه‌ێنێت: كارگەكانی ئارد و ساوار و بڕوش و عەلەفی ئاژەڵی كێڵگەكان و مەعكەرۆنی لە هەمان پڕۆژە لە ئاستێكی زۆرباشدا بونیاد نراون.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە هەرە گرنگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان كە لەسەر ڕووبەری 12هەزار دۆنم زەویدا، 20 سایلۆی گەورەی لە قۆناغی یەكەم لێ دروست كراوە، كە هەر سایلۆیەك توانای هەڵگرتنی 5000 پێنج هەزار تۆن گەنمی هەیە.

له‌كۆتاییدا رایگه‌یاندووه‌: ئەم پڕۆژەیە لە توانایدایە سێ هەزار كەس لە دەرچووان و دەستی كار بخاتە سەركار، لە مانگی حەوتدا یەكەمین بەرهەمی ئاردی خۆماڵی كارگەكانی ئەم پڕۆژەیە دەكەوێتە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان.


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.