وەزیری كارەبای هەرێمی کوردستان رایدهگهیهنێت لە مانگی رەمەزان دا 19 بۆ 20 کاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتییان دەدرێت.
كەمال محەممەد ساڵح وەزیری كارەبای هەرێمی کوردستان لهههژماری تایبهت بهخۆی لهتۆری كۆمهڵایهتی فهیس بووك بهبۆنهی مانگی رهمهزانی پیرۆزهوه پهیامێكی بڵاو كردهوه و رایدهگهێنێت: سوپاسی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا بكەم كە توانیویانە سەرەڕای مەترسییەكانی كۆرۆناو خراپی دۆخی دارایی بەوپەڕی بەرپرسیارێتی و دڵسۆزییەوە بە شێوەی ئیشكگری و 24 كاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بوون.
دهشڵێت: هاوڵاتیانی كوردستان دڵنیا دەكەمەوە لەمانگی رەمەزاندا پێدانی كارەبای نیشتمانی ( 19-20 ) كاتژمێر دەبێت.
دەقی پەیامەکەی وەزیری کارەبا
پەیامی پیرۆزبایی وەزیری كارەبا بەبۆنەی
هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە
*لەمانگی پیرۆزی رەمەزان دا (19-20 ) كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدەین*
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەبۆنەی گەڕانەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی خۆشەویستی كوردستان و جیهان و فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا بەتایبەتی دەكەم، ئومێدەوارم ئەم مانگە ببێتە مانگی خێرو بەرەكەت و هەمووان ساخ و سەلامەت بن.
بەپێویستی دەزانم لەم مانگەدا سوپاسی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا بكەم كە توانیویانە سەرەڕای مەترسییەكانی كۆرۆناو خراپی دۆخی دارایی بەوپەڕی بەرپرسیارێتی و دڵسۆزییەوە بە شێوەی ئیشكگری و 24 كاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بوون، هەر بەم بۆنەیەوە هاوڵاتیانی كوردستان دڵنیا دەكەمەوە لەمانگی رەمەزاندا پێدانی كارەبای نیشتمانی ( 19-20 ) كاتژمێر دەبێت.
خودای گەورەو میهرەبان رۆژ و عیبادەتی ئەم مانگە لە هەموو لایەكمان قبووڵ بكات.
كەمال محمد ساڵح
وەزیری كارەبا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.