ئەمشەو یەکشەمە 2021.4.11، بهسهرپهرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و سەرجەم ئەندامان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی پارێزگا کۆبووە.
پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی ڕاگەینراوی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا، پابەندبوونی تەواوی بە سەرجەم بڕیار و ڕاسپاردەکانی بەیانی ژمارە (15)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت و لەوبارەیەوە ڕێکار و میکانیزمی پێویستی بۆ جێبەجێکردن و دابەشکردنی ئەرکەکان دەگرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.