له به‌رده‌وامیی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی باره‌گای سووتاوى لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستانی به‌سه‌ركرده‌وه كه ماوه‌يه‌ك پێشتر له‌لايه‌ن گرووپێكى چه‌كداره‌وه هێرشى كرابووه سه‌ر و له‌لایه‌ن به‌رپرس و كارگێڕان و ئه‌ندامانى لقی پێنجی پارتییه‌وه پێشوازی لێكرا.
دواتر له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا “ئێمه له‌گه‌ڵ جه‌نابی به‌رپرسی لق و كارگێڕ و ئه‌ندامانی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ هاتین بۆ ئێره كه به‌داخه‌وه ئه‌و ڕووداوه‌ی ڕوویدا هه‌ندێك كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ئه‌و شته‌یان به‌سه‌ر باره‌گای پارتی هینا لێره، ئه‌مڕۆ هاتین بۆ لق بۆ سه‌ردانی براده‌ران و داكۆكيمان له‌سه‌ر پشتگیریی خۆمان كرده‌وه بۆیان و ئه‌وه‌ی په‌نا به‌خوا له‌ده‌ستمان بێت بۆ پشتگیریكردنیان ده‌یكه‌ین و هیوادارین یاسا ڕێگه‌ی خۆی وه‌رگرێت كه ئه‌وان سكاڵايان تۆمار كردووه. هیوادارین یاسا سه‌روه‌ر بێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه هۆى ئه‌وه‌ی ئه‌م باره‌گایه بسووتێنرێت، بدرێنه دادگا و یاسا سه‌روه‌ر بێت له‌وه‌ی كه چ بڕیارێك ده‌دات”.
له‌و وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق له به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی گوتی “به بڕوای من خودی سه‌ردانه‌كه بۆ به‌غدا و دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا هه‌نگاوێكی زۆر باشه، پێموایه پێویسته ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وام بێت. دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه به پێویستمان زانی ئه‌م سه‌ردانه ئه‌نجام بده‌ین بۆ به‌غدا و یه‌كه‌م شت له نزیكه‌وه سوپاسی فراكسيۆنه‌كان بكه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین كێشه‌كانى ديكه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه كێشه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا ته‌نها په‌یوه‌ندی به پرسی بودجه‌وه نییه، په‌یوه‌ندی به پرسی ماده‌ی 140 و پرسی كه‌ركووك و پرسی شه‌نگال و شوێنه‌كانی دیكه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه گرنگه پێویسته پێكه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدادا هه‌یه بدۆزینه‌وه و له ئه‌نجامدا له‌و بڕوایه‌داین به‌هۆی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه‌وه عێراق به‌ره‌و سه‌قامگیریی زیاتری سیاسی ده‌ڕوات، به‌ره‌و سه‌قامگیریی زیاتری ئه‌منی ده‌ڕوات و هه‌ر پێشكه‌وتنێك له‌مباره‌یه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و له به‌رژوه‌ندیی هه‌موو عێراقدايه به شێوه‌یه‌كی گشتی”.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.