Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:18

بۆ لەمەودوا جوتیارانی هەرێمی کوردستان پێویستە گەنمەشامی بچێنن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ 11/4/2021 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی گرنگی کرد لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیاکانی ووشکردنەوەی گەنمەشامی، بۆ مەبەستی بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی گەنمەشامی جوتیاران، دوایی گفتوگۆ و گەڵاڵەکردنی چەندین سەرنج و راسپاردە و پێشنیاری ئامادەبووان، بڕیار درا کە لە ئێستاوە ئامادەکاری بکرێت بۆ ئەنجامدانی یاداشتێکی لێک تێگەیشتن لە نێوان خاوەنی کارگەکان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، تاوەکو بەرهەمی گەنمەشامی لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرنەوە.

بۆ ئەم مەبەستە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو داوای کردووە کە ئاسنکاری بۆ جوتیاران بکرێت و ڕاستەوخۆ بەرهەمەکانیان وەربگیرێتەوە لەلایەن کارگەکانەوە.

هەروەها لەم کۆبونەوەیەدا تاوتوێی ئەوە کراوە کە باشترین جۆری بنەتۆی گەنمەشامی بگەیەندرێتە دەستی جوتیاران بۆ ئەوەی کە بەرهەمی هاوردەی گەنمەشامی بۆ بازاڕەکان و کارگەکانی خۆماڵی کەمبکرێتەوە بەئامانجی گەیشتن بە خود بژێوی لە بەرهەم هێنانی گەنمەشامیدا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.