لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به فڕۆكه‌ی رۆژی قیامه‌ت گه‌یشته ئیسرائیل كه به‌یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌رپرساني باڵای ئیداره‌كه‌ی جۆبایدن داده‌ندرێت.
وابڕیاره وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا چه‌ند دۆسییه‌كی هه‌رێمی و بۆندی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیسرائیل تاوتوێبكات و سه‌ردانه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خاێنێ.
به‌گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیسرائیل، فڕۆكه‌ی رۆژی قیامه‌ت بۆ كۆنترۆڵ كردن و ئیداره‌دانی ههرجهنگێك كه بگاته به‌كارهێنانی چه‌كی ناوه‌كی، گه‌شه‌ی پێدراوه‌و فڕۆكه‌كه له‌توانایدایه بۆ چه‌ند رۆژێك به‌بێ وه‌ستان له ئاسماندا بمێنێته‌وه، ده‌شتوانێ بگاته هه‌رشوێنێكی زه‌وی،هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كه پارێزراوه له‌هه‌ر هێرشێكی ناوه‌كی و سرووشتی،هاوكات فڕۆكه‌كه ده‌توانێ له‌هه‌ر چركه‌و كه‌شێكدا ا بفرێت و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 250 ملیۆن دۆلار.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.