Erbil 4°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 02:41

30 ساڵ به‌سه‌ر داستانی کۆڕێ تێده‌په‌ڕێت

کوردستان TV
100%


سی ساڵ به‌سه‌ر داستانی كۆڕێ تێده‌په‌ڕێت. داستانی كۆڕی داستانی تێكشكاندنی سوپای رژێمی به‌عس بوو كه‌ له‌ دوای راپه‌رین و له‌گه‌ڵ كۆڕه‌وی میلیۆنی خه‌ڵكی كوردستان، سوپای به‌عسی عێراق په‌لاماری كوردستانی دایه‌وه‌ .
 له‌ 11ی نیسانی هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك، له‌ ده‌ربه‌ندی كۆڕێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی سوپای به‌عسی شكاند و رێره‌وی پێشهاته‌كانی پێچه‌وانه‌ كرده‌وه‌ و وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد . دوای ئه‌وه‌ی سوپای به‌عس په‌لاماری كوردستانی دا و گه‌یشته‌ هه‌ولێر و داگیری كرد و ده‌یویست ناوچه‌كانی دیكه‌ش داگیر بكاته‌وه‌، ئه‌و بوو له‌ شارۆچكه‌ی پیرمامه‌وه‌ ده‌یویست به‌ره‌و شه‌قڵاوه‌ و ئاكرێ و سۆران و ناوچه‌كانی دیكه‌ به‌ تانك و تۆپ و هێلیكۆپته‌ر درێژه‌ به‌ هێرشه‌كه‌كانی بدات .
 له‌ حه‌وتی نیسان تا 11ی نیسانی هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك، له‌ ده‌ربه‌ندی كۆڕی شه‌ڕێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ڕوویدا . پێشمه‌رگه‌ به‌رگریی كرد و رێگری له‌ پێشڕه‌وی سوپای رژێمی به‌عس كرد، پێشمه‌رگه‌ له‌و داستانه‌ بێوێنه‌یه‌دا سوپای به‌عسی تێكشكاند ، سوپایه‌ك كه‌ به‌ تانك و تۆپ و هێلیكۆپته‌ر هاتبووه‌ مه‌یدانه‌وه‌ . به‌ڵام له‌ چه‌ند قۆڵێكه‌وه پێشمه‌رگه‌‌ به‌رگریی سه‌رسه‌خستانه‌ و مان و نه‌مانی كرد و به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی بارزانی هێڵی به‌رگریی به‌هێز پێكهات .
 پێشمه‌رگه‌ به‌ توانای كه‌می چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌ڵام به‌ به‌رگری و ئیراده‌ی به‌هێزه‌وه‌ دووباره‌ خۆی خسته‌وه‌ پێش مه‌رگ و تانك و تۆپه‌كانی سوپای رژێمی به‌عس تێكشكێنران، كوژراوێكی زۆر له‌ سوپای به‌عس به‌جێ ما ، له‌ 11ی نیسان پێشمه‌رگه‌ مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی راگه‌یاند و سوپای عێراق ناچار به‌ پاشه‌كشێ كرا . به‌عس تانك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زۆری لێ به‌جێما . داستانی كۆڕی داستانی به‌رگری و وه‌رچه‌رخان بوو كه‌ به‌ خوێنی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان تۆمار كرا . 
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.