Erbil 4°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 03:14

میلیشیاکان جه‌نگیکی بێ کۆتایییان له‌ عێراق و سوریا هه‌ڵگیرساندووه‌ ؟

کوردستان TV
100%

پێگه‌ی جی ئار ئه‌ی  تایبه‌ت به‌گفتوگۆو شڕۆڤه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سیاسی و ئابووری جیهان ده‌ڵێت: میلیشیا چه‌كداره‌كانی هه‌ر یه‌ك له‌ سوریاو عێراق، هه‌وڵده‌ن جه‌نگ و ناسه‌قامیگری له‌ هه‌ردوو وڵات بۆ پارێزگاریكردن له‌ ده‌ستكه‌وتی خۆیان به‌رده‌وامی هه‌بێت.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌و پێگه‌یه‌ میلیشیاكان رۆڵێكی گرنگ له‌دۆخی سیاسی واقیعی ئابووری ده‌گێڕن،چونكه‌ ئه‌وان پارێزگاری له‌به‌رده‌وام بوونی توندوتیژی و ناسه‌قامیگیریدا ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها پسپۆران بۆ پێگه‌كه‌یان روونكردۆته‌وه‌ كه‌ زیادبوونی بێكاری و به‌سه‌ربازگه‌بوونی ئابووری له‌ سوریاو عێراق، وایكردووه‌ ئه‌و میلیشیایانه‌ پێكبهێندرێن و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ پاره‌یه‌كی زۆر كۆبكه‌نه‌وه‌و هه‌ژموونی خۆیان بسه‌پێنن.

هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌ی پێگه‌ی جی ئار ئه‌ی  ده‌شڵێت: له‌ رابردوودا میلیشیاكان و یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رۆڵیان له‌شه‌ڕی دژی داعش له‌نێو جه‌ماوه‌ردا هه‌بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی بازرگانیكردنه‌وه‌، جه‌ماوه‌رێیه‌تی خۆیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.