سووره گوڵ، گۆرانییه‌كی كوردییه، له‌وماوه‌ی دوایی بڵاوكرا‌وه‌ته‌وه،به‌ڵام هاووڵاتییه ئازه‌رییه‌كانی ئێرانی تووڕه كردووه. سووره گوڵ، نوێترین گۆرانی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كوردی خۆراسان "موحسین میرزا زاده"یه‌و له‌شاری ورمێ كلیپی بۆ كراوه، كه ئازه‌رییه‌كان به به‌شێك له‌خاكی "ئازه‌ربایجان"ی ده‌زانن، له‌به‌رئه‌وه تووڕه‌و نیگه‌رانن چونكه ئه‌م گۆرانییه شاری ورمێی وه‌ك سووره گوڵی به‌هاری كورده‌واری‌و خاكی كوردستان وێنا كردووه.
له‌لایه‌كی تر په‌رله‌مانتارانی ئازه‌ری ورمێ داوا له رێكخراوی فه‌رمی رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌و بابه‌تانه بڵاونه‌كاته‌وه، كه باس له كوردستانیبوونی شاری ورمێ ده‌كه‌ن.
شایانی باسه ورمێ دووه‌م گه‌وره شاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و جگه له كورد، ئازه‌ریشی تێدا ده‌ژین. زۆربه‌ی پۆسته‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه‌وه به ئازه‌رییه‌كان دراوه و دانیشتووانی كوردی شاره‌كه ده‌ڵێن له به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه‌یان په‌راوێزخراون.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.