ئه‌مرۆ شه‌ممه ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی كوردستان له یاریگا جیاجیاكان ده‌ستپێده‌كات.
له گه‌ڕی یه‌كه‌می قۆناغی كۆتایی خوله‌كه‌دا، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له یاریگای خۆی له شارۆچكه‌ی سه‌ڵاحه‌دین میوانداری یانه‌ی سیروانی نوێ ده‌كات.
له شاری هه‌ولێریش یانه‌ی هه‌ندرێن ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی شێروانه‌ی میوانی ده‌بێته‌وه، هاوكات یانه‌ی زاخۆ یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی برایه‌تی میوانی ده‌كات.
سه‌رجه‌م یاریه‌كان له كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌رۆ به‌كاتی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یاریه‌كانی دوایین قۆناغی خولی نایاب به به‌شداری شه‌ش یانه‌و به دوو قۆناغی چوون و هاتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ رکابه‌رییه‌کانی قۆناغی کۆتایی خولی نایابی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.