Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:47

گه‌رمیان.. .شوانکارێک لە ئاودا خنکا

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەگوندی گەرمک سەربەناحییەی باوەنوورەوە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (بەرزان عه‌لی ئیبراهیم ) لەدایکبووی 1990 هێنرایەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی خنکان لەئاو گیانی لەدەستدابوو.

ڕاشیگه‌یاند: بەوتەی کەسوکاری ناوبراو شوانی مەڕوماڵاتەو ئێوارەی ئەمڕۆ یەکێک لەمەڕەکانی کەوتۆتە ئاوی ناعورەوە لەکاتێکدا ویستویەتی مەڕەکەی ڕزگار بکات خۆی کەوتۆتە نێوئاوەکەوە و بەهۆی ئەوەی مەلەی نەزانیوە خنکاوە.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: لەئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە .

مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری ڕاگەیاندنی پۆلیس گەرمیان 2021\4\9

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.