Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:43

سیدەکان .. بەھۆی تەقەی ھێزەکانی یٔێران کاسبکارێک بریندار بوو

کوردستان TV
100%

کاتژمێر 2:00 دوایی نیورۆی ئەمرۆ ھەینی 9-4-2021 ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی خنێرەی سنوری نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان تەقەیان لە کۆلبەر و کاسبکاران کردووە و بەھۆیەوە ھاووڵاتییەکی کاسبكار چوار گولـله‌ی به‌ركه‌وتووه‌ و به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ سیده‌كان پێیڕاگه‌یاندین: دوای 3 کاتژمێر برینداره‌كه‌ گه‌ێندراوه‌ته‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی سیده‌كان و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران كرا.

گوتیشی: به‌ قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له‌ هاووڵاتییان و كاسبكاران له‌ لایه‌ن پاسدارانی ئێان دوو ئه‌سپی كاسبكارانیش كوژراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.