وەزارەتی تەندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: بەشێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان (32 %) ی ڤاکسینی بەردەست پێدراوە بە هاوڵاتیان بەم شێوەیەی خوارەوە:
هەولێر 26 % سلێمانی 20 % دهۆک 56 % هەڵەبجە 16 % گەرمیان 39 % راپەڕین 42 % کۆیە 24 % داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بەتایبەتی سەرووی تەمەنی 60 ساڵی و ئەوانەی (نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، خانەنشین و بەساڵاچووان و مامۆستایانی پۆلی 12 و هێزەکانی ئەمنی و ناوەخۆ و ئاسایش و پێشمەرگە) بۆ وەرگرتنی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا خۆیان ناونووس بکەن لە پۆڕتاڵ و سیستەمی ئۆنڵاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم لینکەی خوارەوە: http://vac.health.digital.gov.krd/
وەزارەتی تەندروستی کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ بەکارهێنانی لە فڕۆکەخانەکان.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان 9 نیسان 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.