Erbil 14°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 14:40

وەزارەتی شارەوانی لەبارەی دەنگۆی دابەشکردنی زەوی ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
کوردستان TV
100%

 سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دابەشکردنی زەوی لە چەند ناوچەیەکی کوردستان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە:

چەند ڕۆژێکە هەواڵێک لە دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن، سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی لە چەند ناوچەیەکی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە، بۆیە ئەم ڕوونکردنەوانەی خوارەوە بەپێویست دەزانین: 

- وێژەکانی کوردستان ئەوانەی بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان مافی وەرگرتنی زەویان هەیە لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو مافەیان لەبەرچاو دەگرێت و لە کاتی هەبوونی ژمارەی زەوی پێویست کە بەپێی پلان بۆ نیشتەجێکردن ئامادە دەکرێت، بەسەر سەرجەم توێژەکان دابەش دەکرێت، نەوەک بە جیاوازی و لە چەند شوێنێکی دیاریکراو و  بەکارهێنانی زەوی گشتی لە پێناوی مەرامی سیاسی و دابەشکردنی بەسەر دۆست و لایەنگران و دروستکردنی ئەمری واقیعێک بە دوور لە بنەمای یاسایی. 

- ڕەفتارکردن و دابەشکردنی زەوی دەبێت بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بێت، بۆ هەموو خەڵکە موستەحەق و شیاوەکان بێت، بەپێی بڕیار و ڕێکار و بنچینە یاساییەکان بێت. 

- ڕەفتارکردن و دابەشکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ زەوی و زاری حکوومەت و موڵکی گشتی، لەناو سنووری شارەوانییەکان، بەبێ ڕەزامەندیی فەرمی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، هەر لایەن و فەرمانگە و کەسێک بیکات، ئەوا یاساشکێنیە و لێکەوتەی یاسایی بەدوادادێت. 

- حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەموو شێوەیەک کاری نایاسایی ڕەفتارکردن لەگەڵ دابەشکردنی زەوی بە شێوەی هەوایی و کارت ڕاگرتووە و کاری پێ ناکرێت، پێچەوانەی ئەوە هیچ بەهایەکی یاسایی نابێت. 

- موڵکی گشتی و زەوی و زار، موڵکی هەموو خەڵکی کوردستان و نەوەکانی داهاتوومانە و ڕێگەنادرێت کە بە نایاسایی بەکار بهێندرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.