عەسائیبی ئەهلی حەق هۆشداری دهدات، عێراق یەكێكە لەو وڵاته عەرەبییه موسڵمانەكان و ئامادە نییە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیلیەكان ئاسایی بكاتەوە.
عەسائیبی ئەهلی حەق هۆشداری دهداته لە سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق كه عێراق پهیوهندییهكانی لهگهڵ ئیسرائیل ئاسایی نهكاتهوه جەواد تڵیباوی گوتەبێژی سەربازی عەسائیی ئەهلی حەق لە ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتەر بڵاویكردەوە، سەرەڕای ئەوەی یەكێك لە سێ سەرۆكایەتییەكە هەوڵ بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل دەدات، بەڵام عێراق یەكێكە لەو وڵاته عەرەبییه موسڵمانەكان و ئامادە نییە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیلیەكان ئاسایی بكاتەوە و پابەندی مەشخەڵی خۆیهتی.
گوتیشی، هەموو ئەو وڵاتانه ئاگادار دەكەیەنەوە كە پەیوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییكردووەتەوە و بانگەشەی ئەوەش دەكەن ئینتیمایان بۆ عروبە و ئیسلام هەیە، پێویستە بزانن و فێر بن بەهای ڕاستەقینەی عەرەبی و ئیسلامی ڕەسەن لە عێراقە و خۆیان ڕزگار بكەن لە شەرمەزاری ملكەچی بۆ ئیسرائیلییەكان.
ئەمەش لەكاتێكدایە، بە نێوەندگیری ئەمریكا چەند وڵاتێكی عەرەبی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی كردووەتەوە بەتایبەت لە سەردەمی سەرۆكایەتی دۆناڵد تڕەمپ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.